دكتۆر موسە‌ننا ئە‌مین كۆنگرە‌یە‌كی ڕۆژنامە‌وانی دە‌بە‌ستێت

دوایین نوێکردنەوە 2022-05-19 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌

دكتۆر موسە‌ننا ئە‌مین ئه‌مڕۆ كاتژمێر 11 پێش نیوه‌رۆ كۆنگرە‌یە‌كی ڕۆژنامە‌وانی ساز دە‌كات.

دكتۆر موسە‌ننا ئە‌مین ئە‌ندامی ئە‌نجومە‌نی نوێنە‌رانی عێراق له‌په‌یچی فه‌رمی خۆی له‌ فه‌یسبوك رایگه‌یاند" بانگێشتی سە‌رجە‌م كە‌ناڵە‌كانی ڕاگە‌یاندن دە‌كە‌ین بینراو بیستراو خوێنراو ئە‌مڕۆ بە‌رواری (2022/5/19) كاتژمێر ( 11) ی پێش نیوە‌ڕۆ كۆنگرە‌یە‌كی ڕۆژنامە‌وانی ساز دە‌كات لە‌ نوسینگە‌ی ئە‌نجومە‌نی نوێنە‌رانی عێراق لە‌شاری سلێمانی.

وتیشی" له‌ كۆنگرە‌یە‌كی ڕۆژنامە‌وانیه‌كه‌ دە‌رئە‌نجامی لێكۆلینە‌وە‌ی لیژنە‌كە‌ی وە‌زارە‌تی بازرگانی عێراق و تە‌واوی زانیاریە‌كان بۆ ھاوڵاتیان و ڕای گشتی و میدیا و ھە‌ردوو حكومە‌تی ھە‌رێم و عێراق دە‌خرێتە‌ ڕوو.