بۆلێكۆڵینە‌وە لە‌بە‌شە‌خۆراكی ھاوڵاتیان لیژنە‌یە‌ك لە‌وە‌زارە‌تی بارزگانی عێراق گە‌يشتە‌ شاری سلێمانی

دوایین نوێکردنەوە 2022-05-19 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌

لە‌سە‌ر داواكاری دكتۆر موسە‌ننا ئە‌مین لیژنە‌یە‌ك لە‌وە‌زارە‌تی بارزگانی عێراق گە‌يشتە‌ شاری سلێمانی بۆلێكۆڵینە‌وە لە‌بە‌شە‌خۆراكی ھاوڵاتیان وكوالێتی مادە‌كانی دابە‌شكردن.

ئه‌مڕۆ چوار شەممە (2022/5/18) بە‌سە‌رپە‌رشتی دكتۆر موسە‌ننا ئە‌مین و بە‌ئامادە‌بوونی ئازاد محمد ئە‌مین سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی پارێزگایی سلێمانی و ھە‌ندێك لە‌ بە‌ڕێوبە‌رە‌ گشتیە‌كانی وە‌زارە‌تی بازرگانی عێراق و بە‌ڕێوبە‌رە‌كانی بواری دانە‌وێڵە‌و ئاسایشی خۆراكی سلێمانی كۆبوونە‌وە‌یە‌ك لە‌ ئە‌نجومە‌نی پارێزگایی سلێمانی ئە‌نجامدرا.

ئامانج لە‌كۆبوونە‌وە‌كە‌ دە‌ست نیشانكردنی ئە‌و كە‌موكورتی و گە‌ندە‌ڵیانە‌یە‌ كە‌ لە‌بواری بە‌شە‌ خۆراك و گە‌نم و بە‌شە‌ئاردی ھاوڵاتیانی ھە‌رێمی كوردستان ئە‌نجام دە‌درێت، لێكۆلینە‌وە‌ بوو لە‌كوالێتی مادە‌كان، ‌شێوازی دابە‌شكردنی بە‌سە‌ر ھاوڵاتیاندا ھەروە‌ھا شێوازی ھە‌ڵگرتن و عە‌مباركردنی تاوتوێی كرا، پاشان لیژنە‌كە‌ی وە‌زارە‌تی بازرگانی عێراق بە‌یاوە‌ری لە‌گە‌ڵ دكتۆر موسە‌ننا ئە‌مین سە‌ردانی مە‌خزن و شوێنی عە‌مباركردنی بە‌شە‌ خۆراكی ھاوڵاتیانیان كرد لە‌ناوچە‌ی ھوانە‌، بە‌وردی پشكنین بۆ ئە‌و مە‌خزە‌نانە كرا كە‌ چە‌ندین كاری نایاسایی تێدا بینراو وە‌ تۆماركرا، لە‌سە‌ر ھە‌مان پرس دووبارە‌ بڕیارە‌ سبە‌ینێ بە‌دواداچوونی زیاتر بكرێت لە‌ھە‌مان كاتیشدا بڕیاڕ وایە‌ لە‌كۆنگرە‌یە‌كی ڕۆژنامە‌وانیدا بە‌ئامادە‌بوونی كە‌ناڵە‌كانی ڕاگە‌یاندن دە‌رئە‌نجامی بە‌دوادچوونە‌كان بۆ ئە‌و پرسە بخرێتە‌ ڕوو ..