وەزیری تەندروستی: بوودجەی تەرخانکراوی دەرمان زیاد دەکەین

دوا نوێکردنەوە: 2022-05-19 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵک- وەزیری تەندروستیی هەرێم رایگەیاند “راستە بۆشایی هەیە لە دابینکردنی دەرمان بۆ نەخۆشخانەکانی هەرێـم بە گشتی، بەڵام لە هەوڵی بەردەوامداین بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە و بوودجەی دابیکردنی دەرمان زیاد دەکەین لەو پێناوەدا”. ئەمڕۆ پێنجشەممە، دکتۆر سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی هەرێم لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە سلێمانی، وتارێكی پێشکەش بە دەزگاکانی راگەیاندن کرد و باسی لە چەندین بابەتی تەندروستی کرد، لە پێشیاندا بابەتی دابینکردنی دەرمان بۆ نەخۆشخانەکان و پرۆسەی تەندەرینی کۆمپانیاکانی دابینکەری دەرمان. لەو بارەیەوە، بەرزنجی رایگەیاند “بۆشایی هەیە لە دابیکردنی پێداویستی دەرماندا و هەرچەندە تا ئێستا مانگانە تەنها بۆ پێداویستی دەرمان شەش ملیار دینار دابینکراوە لە لایەن حکومەتەوە، سەرباری بوودجەی تایبەت […]

The post وەزیری تەندروستی: بوودجەی تەرخانکراوی دەرمان زیاد دەکەین appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.