دیجیتاڵ میدیای سپێده
كه‌شناسی عێراق رایگه‌یاند، له‌رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ى هه‌فته‌ى داهاتوو شه‌پۆلێكی دیكه‌ى خۆڵبارین ڕوو له پارێزگاكانی عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌كات و سه‌رله‌به‌یانی سێ شه‌ممه‌ش خۆڵبارینه‌كه كۆتایی دێ.
به‌پێی پێشبینی كه‌شناسی عێراق كه ئه‌مڕۆ بڵاویكردۆته‌وه شه‌پۆله‌كه له 12 پارێزگای عێراق و هه‌رێمى كوردستان توند و به‌هێز ده‌بێت، له چوار پارێزگاش سوك ده‌بێت و له دوو پارێزگاش مامناوه‌ند ده‌بێت.
كه‌شناسى عێراق داواشی له‌هاوڵاتییان كردووه له‌كاتی شه‌پۆله‌كه‌دا نه‌چنه ده‌ره‌وه، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی ته‌نگه‌نه‌فه‌سییان هه‌یه.
له سه‌ره‌تاى ئه‌م هه‌فته‌یه شه‌پۆلێكی خۆڵبارین زۆربه‌ی ناوچه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستانی گرته‌وه به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق زیاتر له 4000 كه‌س به‌هۆی ته‌نگه‌نه‌فه‌سییه‌وه ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی عێراق كران له هه‌رێمی كوردستانیش نزیكه‌ی 300 كه‌س له گه‌رمیان و سلێمانی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كان كران بۆ چهرهسهرى بزیشكى.