SNN-عەلی حەمە سەعید دوای كۆتایی هاتنی كۆنفرانسی مەڵبەندەكان و ئەندامدانی دیداری یەكێتی لە چەندین پارێزگای هەرێم، وابڕیارە 28ی ئەم مانگە دیداری گشتی یەكێتی بەڕێوەبچێت، ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتیش ئاماژە بەوەدەكات سەرجەم ئامادكاریەكانی بەستنی دیداری گشتی یەكێتی بەكۆتا گەیشتوون و دیدارەكە دەكەینە هۆكارێك بۆ پێداچوونەوەی زیاتر بە بەرنامەو كارو پلانی یەكێتی. ئاراس محەمەد ئاغا، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: دوای ئەوەی لە ماوەكانی ڕابردوودا دیداری یەكێتی لەسەر ئاستی مەڵبەندەكان و پارێزگاكان بەڕێوەچوو كە لە پارێزگای دهۆك دەستپێكرد و پاشان لە پارێزگاكانی هەولێر و بەغدا و كەركوك و هەڵبجە و سلێمانی ئەنجامدرا، لە ئێستادا ڕاسپاردەو كارەكانی ئەو دیدارانەی یەكێتی بەشێوەی یاداشتێك ئامادەكراون […]
The post هەموو ئامادەكاریەك بۆ بەڕێوەچوونی دیداری گشتی یەكێتی ئەنجامدراوە appeared first on SNN.