وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق دووه‌مین هۆشدارى تووندى دایه‌ كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانى هه‌رێم

دوایین نوێکردنەوە 2022-05-19 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN پاش ئه‌وه‌ى وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق سه‌رجه‌م ئه‌و كۆمپانیا نه‌وتییانه‌ى ئاگادار كرده‌وه‌ كه‌ كارى وه‌به‌رهێنانى نه‌وتى له‌ هه‌رێم ده‌كه‌ن، پێویسته‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ به‌غدا بكه‌ن، ئه‌مڕۆ بۆ دووه‌مجار ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانى ئاگادار كرده‌وه‌. به‌پێى هه‌واڵێكى پێگه‌ى (میدڵ ئیس ئۆنڵاین)، “وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق هۆشداریه‌كى تووندى داوه‌ته‌ كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانى هه‌رێم و پێى راگه‌یاندوون، پێویسته‌ گرێبه‌سته‌كانیان له‌گه‌ڵ سۆمۆ نوێبكه‌نه‌وه‌ نه‌وه‌ك حكومه‌تى هه‌رێم و ئه‌گه‌ر ئه‌و كاره‌ نه‌كه‌ن خۆیان به‌رپرس ده‌بن له‌ ئه‌نجامه‌كه‌ى”. هۆشدارییه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق دواى ئه‌وه‌ دێت كه‌ رۆژى 16ى ئایار، “وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق سه‌رجه‌م ئه‌و كۆمپانیا نه‌وتییانه‌ ئاگاداركرده‌وه‌ كه‌ له‌ كه‌رتى نه‌وتى هه‌رێمدا كارده‌كه‌ن و پێی راگه‌یاند، پێویسته‌ گرێبه‌ستى هه‌میشه‌یی […]

The post وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق دووه‌مین هۆشدارى تووندى دایه‌ كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانى هه‌رێم appeared first on SNN.