“نێچیرڤان بارزانى بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى وه‌ك سه‌رۆكى یه‌كێتى ناساند”

دوایین نوێکردنەوە 2022-05-22 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى وه‌ك سه‌رۆكى یه‌كێتى نیشتمانیی كوردستان ناساد و رایگه‌یاند، “پێویسته‌ هه‌مووان به‌ گیانى به‌رپرسیارانه‌ له‌سه‌ر مێزى گفتوگۆ دابنیشین”. نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ میانى به‌شداریكردنى له‌ رێوڕه‌سمى دەرچووانی خولی 16 ی كۆلێژی سەربازی قەڵاچوالان وتارێكى پێشكه‌شكرد و وتى، “به‌خێرهاتنى بافڵ جه‌لا تاڵه‌بانى، سه‌رۆكى یه‌كێتیى نیشتمانیی كوردستان ده‌كه‌م بۆ ئه‌م رێوڕه‌سمى كه‌ له‌ قەڵاچوالان یادگارى سه‌رۆك مام جه‌لالى هه‌میشه‌ زیندوو به‌ڕێوه‌ده‌چێت”. وتیشى: “ئه‌م رۆڵانه‌ى ئه‌مڕۆ لێره‌ن به‌شدار ده‌بن له‌ پاراستنى عێراق و هه‌رێمى كوردستان. به‌هێزى و پاراستنى عێراق بۆ هه‌رێم گرنگه‌. سیستمى فیدراڵى سه‌روه‌رى عێراق لاواز ناكات، به‌ڵكو هاوبه‌شى ئێمه‌ و عێراق به‌هێزتر ده‌كات […]

The post “نێچیرڤان بارزانى بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى وه‌ك سه‌رۆكى یه‌كێتى ناساند” appeared first on SNN.