خەڵک- وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار رایگەیاند “بە فەرمانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێم، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی ڕاپەڕین دەكرێتەوە”. وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە راگەیەندراوێکیدا بڵاویکردەوە “بە مەبەستی گرنگیدانی زیاتر بە پێشكەشكردنی پرۆژەی خزمەتگوزاری و باشتر بەرێوەبردنی كاروباری هاووڵاتییان و دەزگاكانی شارەوانی لە سنووری راپەڕین، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لەسەر میلاكی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، بڕیاری كردنەوەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی ڕاپەڕینیدا”. ئاماژەی بەوەشکرد “ئەم بڕیارە ئاماژەی گرنگیدانی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە سنووری ڕاپەڕین بەو پێیەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی ڕاپەڕین سنوورێكی فراوانە و كردنەوەی ئەو بەڕێوەبەرایەتییەش كاریگەری زۆر باشی لەسەر باشتر بەڕێوەچوونی كاروباری دەزگاكانی شارەوانی و پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییە هەمەجۆرەكانی سنوورەكە […]
The post بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی ڕاپەڕین دەكرێتەوە appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.