SNN وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا رایگه‌یاند، نیگه‌رانین له ئه‌گه‌رى زیادبوونى چالاكییه‌كان له باكوورى سوریا، وتیشى: “هانى توركیا ده‌ده‌ین دووركه‌وێته‌وه له ئه‌نجامدانى چالاكى سه‌ربازى”. ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه نێد پرایس، له كۆنگره‌ى رۆژنامه‌وانى رۆژانه‌ى خۆیدا رایگه‌یاند، “نیگه‌رانین له‌و راپۆرت و گفتوگۆیانه‌ى كه تێدا باس له ئه‌گه‌رى زیادبوونى هێرش و چالاكى سه‌ربازى توركیا ده‌كرێت له باكوورى سوریا”. وتیشى: “ئێمه وه‌ك ئه‌مریكا سه‌ركۆنه‌ى هه‌ر زیادبوونێكى هێرش و جموجۆڵى سه‌ربازى ده‌كه‌ین كه بكرێته سه‌ر باكوورى سوریا به‌تایبه‌ت كه زیان به هاووڵاتییانى سڤیلى ئه‌و ناوچانه ده‌گه‌یه‌نێت”. له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا باسى له پابه‌ندبوونى توركیا به ئاگربه‌ست كرد و وتى، “هیوادارین توركیا رێز له […]
The post ئه‌مریكا په‌یامێكى تووندى ئاراسته‌ى توركیا كرد appeared first on SNN.