SNN شەوی رابردوو، لە یەکێک لە نەخۆشخانە ئەھلییەکانی کەلار پاش ئەنجامدانی نەشتەرگەری منداڵبوون ژنێک گيانی لەدەستدا، لەدوای بڵاوبونەوەی دەنگۆی ڕاکردنی پزیشکەکە و گومان لە شاردنەوەی مردنی ژنەکە کارگێری نەخۆشخانەکە ڕوونکردنەوە دەدەن. دەقی روونکردنەوەکە: کارگێڕی نەخۆشخانەی لایف… بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە،ئەمشەو ھاوڵاتیەک لە نەخۆشخانەکەمان کۆچی دوایی کرد. خەمبارین بە لەدەستدانی ئەو خاتونە بەڕێزە و بەشداری خەمی خانەوادە بەڕێزەکەیانین. ئێمە وەک نەخۆشخانەی لایف، چاوەڕوانی دەرئەنجامی بەڕێز لیژنەی پزیشکی دادوەرین و بەتەواوی پابەند دەبین پێوەی. لە ئەگەری ھەبوونی ھەر کەم و کورتییەک لە نەخۆشخانەکەمان کە ھۆکاری گیان سپاردنی ئەو خاتونە بەڕێزە بوبێت،ئامادەی ھەر ڕێکارێکی یاسایین کە بەرامبەرمان بگیرێتە بەر. بە پێویستمان زانی ڕاستیەکان […]
The post وردەکاری گيان لەدەستدانی ژنێک لە کاتی منداڵبوون لە کەلار بڵاودەکرێتەوە appeared first on SNN.