ته‌وه‌ره‌كانى كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی سەرۆك فراكسیۆنەكان و دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان

دوایین نوێکردنەوە 2022-05-25 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN-عەلی حەمە سەعید پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ كۆبوونەوەی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان لەگەڵ سەرۆك فراكسیۆنەكانی ناو پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەده‌چێت، جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیش ناوەڕۆك و تەوەره‌كانى كۆبوونەوەكە ئاشكرا ده‌كات. بڕیاره‌ كاتژمێر 2:00ى پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 25ى نیسان كۆبوونه‌وه‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ و سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان به‌ڕێوه‌بچێت له‌ بیناى په‌رله‌مانى كوردستان. له‌وباره‌یه‌وه‌ لوقمان وەردی، جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان بە SNNی راگەیاند، “ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆ چەند تەوەرەیەكی گرنگ لە خۆدەگرێت كە بریتین لە، گفتوگۆكردن لەبارەی دەستپێكردنەوەی دانیشتنەكانی پەرلەمان و پرسی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، پاشانیش گفتوگۆكردن لەسەر كاراكردنەوەی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی هەرێم، هەموو ئەم تەوەرانەش رەهەندی نیشتمانیان هەیە و نابێت هیچ هێزێكی سیاسی بۆچوونی […]

The post ته‌وه‌ره‌كانى كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی سەرۆك فراكسیۆنەكان و دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان appeared first on SNN.