سبەینێ دیداری یەکێتی لە ھۆڵی یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی بەڕێوەدەچێت

دوا نوێکردنەوە: 2022-05-27 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN سبەینێ شەممە کاتژمێر 10ی سەرلەبەیانی دیداری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ھۆڵی یانەی وەرزشی پێشمەرگە لە سلێمانی دەستپێدەکات. دیداری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان تێکەڵ بە یادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و دەستپێکردنی شۆڕشی نوێی گەلی کورد دەکرێت و بڕیارە چەند ڕۆژێک بخایەنێت. دیداری یەکێتی ھەوڵێکە بۆ نوێکردنەوەی توانا حزبییەکان بۆ خزمەتی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و ھۆکارێکی گرنگە بۆ بەھێزکردنی خواستی چاکسازی لە دامەزراوە و ئۆرگانەکانی حزب و دووبارە داڕشتنەوەی سیاسەت و دیدگای یەکێتی بۆ کۆی پرسەکان.

The post سبەینێ دیداری یەکێتی لە ھۆڵی یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی بەڕێوەدەچێت appeared first on SNN.