ڕاپەڕین؛ بەهۆی دەمەقاڵێ چەند منداڵێكەوە دوو بنەماڵە دەبێتە شەڕیان و برینداری سەخت هەیە

دوایین نوێکردنەوە 2022-05-28 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك – بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایدەگەیەنێت ، بەهۆی شەڕی چەند منداڵێكەوە دەمەقاڵێ لەنێوان دوو بنەماڵەدا دروست دەبێت و لەشەڕێكدا بە دار و بەرد سێ كەس بریندار دەبێت، كە برینی دووانیان سەختە. بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، كە شەوی ڕابردوو چەند منداڵێك دەبێتە دەمەقاڵێ لەنێوانیان و بەو هۆیەوە، لەشەڕ لەنێوان دوو بنەماڵە دروست دەبێت. ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە دوو بنەماڵەكە خزمی یەكترن و شەڕەكە لەڕێگەی دار و بەردە وە ڕوویداوە و سێ كەس برینداربوون، كە برینی دووانیان سەختە و لەئێستاشدا لەژێر چارەسەردان. ئەوەشخراوەتەڕوو، كە هەردوو بنەماڵەی تۆمەتبار دەستگیركراون و لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەستیپێكردووە.

The post ڕاپەڕین؛ بەهۆی دەمەقاڵێ چەند منداڵێكەوە دوو بنەماڵە دەبێتە شەڕیان و برینداری سەخت هەیە appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.