وردەكاری بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی بەنزین و هۆكارەكەی لە SNNەوە بزانە

دوا نوێکردنەوە: 2022-05-28 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN-عەلی حەمە سەعید هەرچەندە هاووڵاتیان لە چاوەروانی زیاتر هەرزان بوونی نرخی بەنزیندا بوون، بەڵام پێچەوانەی چاوەڕوانییەكانی هاووڵاتیان، جارێكی دیكە نرخی بەنزین ئاستێكی پێوانەیی تۆماركرد و بەرز بوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی بەجۆرێك نرخی لیترێك بە نزینی نۆرماڵ بۆ هەزار دینار بەرز بووەتەوە، وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانیش هۆكارەكەی دەخاتەڕوو. بەهمەن شێخ قادر وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: وەك لەماوەكانی ڕابردوودا جەختمان لەوەكردووەتەوە كە نرخی بەنزین بەناجێگیری دەمێنێتەوە ئەوەش بەهۆی ئەوەی پەیوەندی بە بۆرسەی جیهانییەوە هەیە، بۆیە لە ئێستاشدا بەهۆی گرانبونی نرخی بەنزین لە ئێران و توركیا و كەمی بەرهەمهێنانی ناوخۆوە، نرخی بەنزین جارێكی تر بەرزبۆتەوە. ئاماژەی بەوەشكرد، بەهۆی ئەوەی هەناردەكردنی بەنزینی 690 […]

The post وردەكاری بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی بەنزین و هۆكارەكەی لە SNNەوە بزانە appeared first on SNN.