SNN لیوا عەبدولقادرعەزیز بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆی هەرێم رايگەیاند: “بڕیاردراوە هەر هاووڵاتییەك مامەڵەی گواستنەوەی خاوەندارێتی بۆ ئۆتۆمبێلەكەی بكات یاخود ساڵانە نوێبكاتەوە، دەبێت تابلۆكەی بگۆڕێت و تابلۆ نوێیەكە بۆ ئۆتۆمبێلەكەی وەربگرێـت”. ئاماژەی بەوەشکرد “ئێستا ناتوانرێت تابلۆ كۆنەكە چاپ بكرێت بۆیە بڕیاردراوە ئەو كەسانەی ئەو مامەڵانەیان هەیە راستەوخۆ تابلۆی ئۆتۆمبێلەكەیان بگۆڕن بە شێوازە نوێیەكە، رسوماتی گۆڕینى تابلۆکە لە هەرێمی کوردستان بریتى دەبێت لە 75 هەزار دینار.”
The post هاتوچۆی هەرێم گۆڕینی تابلۆی ئۆتۆمبێل دەکاتە ناچاری appeared first on SNN.