راگەیاندنی پارتی ساڵیادی رادیۆی دەنگی کوردستان.هەڵەبجە پیرۆز دەکات

دوایین نوێکردنەوە 2020-03-21 00:00:00 - سەرچاوە: kdp

هەولێر-KDP.info-  دەزگای رۆشنبیریی و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی رادیۆی دەنگی كوردستان لە هەڵەبجە کرد کە ئەمە دەقەکەیەتی:

بەڕێزان/ بەڕێوەبەر و کادیر و كارمەندانی رادیۆی دەنگی كوردستان لە هەڵەبجە..
  
بەبۆنەی (14)هەمین ساڵیادی دامەزراندنی(رادیۆی دەنگی كوردستان/ هەڵەبجە) گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و بیسەرانی رادیۆکەتان دەكەین و، ئومێدەوارین بە هەمان پەیامی بەرپرسانە و دڵسۆزانەتان بەردەوام بن و لەرێی بەرنامەكانتانەوە خزمەتی زیاتر و بەرچاوتری بواری رۆشنبیریی  و راگەیاندن و  كوولتوریی لەو دەڤەرە ئازیزەدا بكەن.

رادیۆی دەنگی كوردستان لە شاری هەڵەبجەی شەھید لەماوەی ١٤ ساڵی خزمەت و بەخششیدا توانیویەتی رۆڵی خۆی لە بواری راگەیاندندا ببینێ و لەو رووەشەوە خزمەتێکی زۆری بە هاووڵاتیانی ئەو ناوچەیە بكات.

جارێكی دیكە وێرای پاڵپشتی و پشتیوانی تەواوی خۆمان بۆ رادیۆی هەڵەبجە خوازیارین بۆ ساڵی داهاتوودا زیاتر و لە گشت روویەكەوە بەرەو پێش بچن.. هەر سەركەوتوو بن لە كار و بەرنامەوچالاكیەكانتان...

دەزگای رۆژشنبیریی و راگەیاندنی
پارتی دیموكراتی كوردستان