لیستی مووچە لە گەنجینەكان ئامادەیەو چاوەڕێی وەزارەتی دارایی دەكرێت بۆ دابەشكردنی مووچە

دوا نوێکردنەوە: 2022-05-30 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN-عەلی حەمە سەعید بەمەبەستی دەستكردن بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئایار، ماوەی چەند ڕۆژێكە وەزارەتەكان لیستی مووچەی ئەم مانگەیان ئاراستەی گەنجینەكان كردووە، هاوكات لە گەنجینەكانیش پارەی پێویست لەبەردەستدا هەیە بۆ دابەشكردنی مووچە تەنها چاوەڕێی وەزارەتی دارایی دەكرێت بۆ دیاریكردنی وادەكەی كە پێدەچێت لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەستپێبكات. بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی بە SNN دراون ئەوەخراوەتەڕوو، هەموو ئامادەكارییەك بۆ دەستكردن بەدابەشكردنی مووچەی مانگی پێنج تەواوبووە، چەند ڕۆژێكە لەلایەن وەزارەتەكانەوە لیستی مووچە ئاراستەی گەنجینەكان كراوە و لەوێش وردبینی بۆ لیستەكان كراوە و هیچ گرفتێكیان تێدا نییە. ئاماژەی بەوەشكرد، لە گەنجینەكانیش بڕی پارەی نەختینە بۆ دابەشكردنی مووچە بوونی هەیە و […]

The post لیستی مووچە لە گەنجینەكان ئامادەیەو چاوەڕێی وەزارەتی دارایی دەكرێت بۆ دابەشكردنی مووچە appeared first on SNN.