هۆکاری زۆری تێچووی حەج بۆ هاووڵاتیانی هەرێم بەراورد بە عێراق راگەيەندرا

دوا نوێکردنەوە: 2022-05-31 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق هۆکاری جياوازی تێچووی حەجی لە هەرێم بەراورد بە عێراق ئاشکرا کردوو رايگەياند: دەستەی حەج و عەمرە لە عێراق داهات و وەبەرهێنانی هەیە لەو داهاتە هاوکاری حاجیەکان دەکات، بەڵام لەهەرێم هیچ هاوکاریەکی حکومەت نییە. سۆران عومەر ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە ڕوونکردنەوەیەکدا بڵاويکردەوە: پاش قسەکردن لەگەڵ شێخ سامی مەسعودی سەرۆکی دەستەی حەج و عەمرەی عێراق و سەردانی د.مەحمود مەشهەدانی سەرۆکی لیژنەی ئەوقافی پەرلەمانی عێراق و قسەکردن لەگەڵ بەرپرسی حەج و عەمرەی هەرێم دەرکەوت هۆکاری زیادکردنی نرخی حەج لەهەرێم بەبەراوردی عێراق بەبڕی  500دۆلار بۆ هەر حاجیەک، دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی: “لەشاری مەککە هەرێم خۆی شوێنی گرتووە بۆ حاجیەکان گوایە نزیکترە […]

The post هۆکاری زۆری تێچووی حەج بۆ هاووڵاتیانی هەرێم بەراورد بە عێراق راگەيەندرا appeared first on SNN.