ئەمڕۆ سێشەمە، ٣١/٥/٢٠٢٢، بهڕێز مستەفا سەید قادر جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە خاتوو ماری پارێ، بەرپرسی ئۆفیسی یەکێتیی ئەورووپا لە هەرێمی کوردستان کرد. لە دیدارێکدا هەردوولا سەبارەت بە دوایین پێشهات و هەوڵە سیاسییەکان بۆ دەربازبوون لەو دۆخە سیاسییە چەقبەستووەی عێراق و هەرێمی کوردستان تێی کەوتووە، بیروڕایان ئاڵوگۆڕ کرد هەروەها ئاستەنگەکانی بەردەم پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی […]