سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، سه‌ره‌خۆشى له‌ به‌ڕێز عه‌بدولعه‌زيز ته‌ييب ده‌كات

دوایین نوێکردنەوە 2022-05-31 00:00:00 - سەرچاوە: سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2022/5/31 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز عه‌بدولعه‌زيز ته‌ييب، وه‌زيرى پێشووترى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، بۆ كۆچى دواييى‌ خوالێخۆشبوو ئه‌حمه‌د عه‌بدولعه‌زيزى برا گه‌وره‌يان‌، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى له‌ خۆى و خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌كه‌يان كرد. وێڕاى ده‌ربڕينى هاوخه‌مى، به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، هيواى خواست خواى مه‌زن گيانى خوالێخۆشبوو به‌ به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى […]