مردنی ئه‌ستێره‌یه‌كی پێشووی تۆپی پێی عێراق راگه‌یه‌ندرا

دوایین نوێکردنەوە 2022-06-05 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN به‌پێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، حەیدەر عەبدولڕەزاق، یاریزانی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی “الجمله‌” له‌ به‌غدای پایته‌خت به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه‌ كۆتایی به‌ ژیانی هاتووه‌، دوای ئه‌وه‌ی سێشه‌ممه‌ی رابردوو برینداركراوه‌. 2ی ئه‌م مانگه‌ له‌ به‌غدای پایته‌خت له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه‌ هێرشكراوه‌ته‌ سه‌ر حەیدەر عەبدولڕەزاق و به‌هۆیه‌وه‌ به‌سه‌ختی بیرینداركراوه‌ و توشی خوێنبه‌ربونی ناوه‌كی بووه‌ و پاشان گوازراوه‌ته‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ و تاوه‌كو به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌ژێر چاره‌سه‌ریدا بووه‌. ئه‌و ئه‌ستێره‌یه‌ی پێشووی تۆپی پێی عێراق كه‌ له‌ ته‌مه‌نی 39 ساڵیدا ماڵئاواییكرد، یه‌كێكه‌ له‌و یاریزانانه‌ی كه‌ به‌شدارێكی كارابووه‌ له‌ بردنه‌وه‌ی جامی ئاسیا بۆ هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی عێراق له‌ ساڵی 2007دا، هاوكات له‌ چه‌ندین یانه‌ی […]

The post مردنی ئه‌ستێره‌یه‌كی پێشووی تۆپی پێی عێراق راگه‌یه‌ندرا appeared first on SNN.