رووسیا فڕۆكە و مووشەك لە قامیشلۆ جێگیر دەكات

دوایین نوێکردنەوە 2022-06-05 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- بەپێی زانیارییەكان ڕووسیا بەدوای هەڕەشەی سەربازی توركیا هەوڵی جێگیر كردنی سیستەمی بەرگری مووشەكی پانتسیر لە شاری قامیشلۆی داوە. رووانگەی سووریا بۆ مافەكانی مرۆڤ ئاشكرایكردووە، دوو فڕۆكەی شەڕكەر و شەش كۆپتەری سەربازی ڕووسیا بۆ شاری قامیشلۆ گوازراونەتەوە. راشیگەیاندووە، ڕووسیا بەدوای هەڕەشەی سەربازی توركیا هەوڵی جێگیر كردنی سیستەمی بەرگری مووشەكی پانتسیر لە شاری قامیشلۆی داوە. ئاشكراشیكرد، فڕۆكە جەنگییەكانی ڕووسیا لەسەر ئاسمانی شاری منبەج سووڕاونەتەوە كە یەكێك لە ئامانجەكانی توركیا لە ئەم ئۆپراسیۆنە سەربازییە شاری منبەجە.

The post رووسیا فڕۆكە و مووشەك لە قامیشلۆ جێگیر دەكات appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.