لاڤرۆڤ: کورتهێنانی بودجەمان نەبووە و داهاتیشمان زیادی کردووە

دوا نوێکردنەوە: 2022-06-05 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی رووسیا رایگەیاند، سەرباری سزا و گەمارۆکانی وڵاتانی رۆژئاوایی بۆ سەر کەرتی وزەی وڵاتەکەی، بەڵام نەک تووشی کورتهێنانی بودجە نەبوون، بەڵکوو داهاتیشیان زیادی کردووە لەمساڵدا. روونیشی کردەوە، ئەو سیاسەتە هەڵەیەی وڵاتانی رۆژئاوایی لە دژی مۆسکۆ پەیڕەویان کردووە، بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و سوتەمەنی، ئەمەش وایکردووە داهاتەکانی رووسیا نەک کەم نەکەن، بەڵکوو زیاتریش بن. دوابەدوای دەستپێکردنی هێرشی رووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا، هەریەک لە ئەمریکا و یەکێتی ئەوروپا و چەند وڵاتیکی دیکەی جیهان کۆمەڵێک سزا و گەمارۆیان بەسەر مۆسکۆدا سەپاند. سزاکان کەرتی دارایی و وزەی ئەو وڵاتەیان گرتەوە و یەکێتی ئەوروپاش بەنیازە بە تەواوەتی لەماوەی چەند ساڵێکدا […]

The post لاڤرۆڤ: کورتهێنانی بودجەمان نەبووە و داهاتیشمان زیادی کردووە appeared first on SNN.