بەهۆی خەرجنەكردنی بودجەوە كاركردن لە شەقامی 100 مەتری خاو بوەتەوە

دوا نوێکردنەوە: 2022-06-05 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN بەڕێوەبەری پڕۆژەی شەقامی 100 مەتری سلێمانی ڕاگەیاند: “تا ئێستا بەهۆی نەبوونی بودجەوە كارەكان لە پڕۆژەی شەقامی 100مەتری بە خاویی دەڕوات بەڕێوە و 40% پڕۆژەكە تەواو بووە.” لەوبارەیەوە ئەندازیار ئەبوبكر تەیب بەڕێوەبەری پڕۆژەی شەقامی 100 مەتری سلێمانی ڕایگەیاند: بەهۆی نەبوونی بودجەوە لەئێستادا كاركردن لە پڕۆژەكە خاویی دەڕوات بەڕێوە و نەبوونی بودجە كێشەی گەورەی بۆ پڕۆژەكە دروستكردووە و ئەگەر بودجە دابیننەكرێت پڕۆژەكە دوا دەكەوێت. ئەبوبكر تەیب ڕاشیگەیاند: بەهۆی نەبوونی بودجە نامەمان بۆ وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بەرز كردۆتەوە و داوامان كردووە كێشەكە چارەسەر بكرێت بۆ ئەوەی كاركردن لە پڕۆژەكە بەردەوام بێت. سەبارەت بە كاركردن لە پڕۆژەی 100 مەتری وتیشی: “بەبەراورد بە […]

The post بەهۆی خەرجنەكردنی بودجەوە كاركردن لە شەقامی 100 مەتری خاو بوەتەوە appeared first on SNN.