پێشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 2022/6/5 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له شاندێكى ئه‌ندامانى سه‌ربه‌خۆى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عيراق كرد كه وه‌ك ليژنه‌ى گفتوگۆ ده‌ناسرێن. له ديدارێكدا دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى سياسيى عيراق، ته‌حه‌دييه‌كانى به‌رده‌مى و هه‌وڵه‌كان بۆ لێكگه‌يشتنى نێوان لايه‌نه سياسييه‌كان و ده‌رچوون له چه‌قبه‌ستوويى و بنبه‌ستى سياسى، تاوتوێ كران. شانده‌كه مه‌به‌ستى سه‌ردانيان بۆ هه‌رێمى كوردستان […]