بڕیارێكى نوێ له‌باره‌ى كه‌يسى نه‌وتى هه‌رێم ده‌رچوو

دوا نوێکردنەوە: 2022-06-06 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ میدیاى فه‌رمى پارتى دیموكراتى كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، دادگاى لێكۆڵینه‌وه‌ى هه‌ولێر بڕیاریدا ژمارەیەك سكاڵای مەدەنی كە لەلایەن وەزیری نەوتی حکومەتی فیدراڵەوە دژی كۆمپانیا نێودەوڵەتییەكانی نەوت و غازى هه‌رێم تۆماركراون دوابخات. زانیارییه‌كان له‌سه‌رزارى سەرچاوەیەك لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بڵاوكراونه‌ته‌وه‌ كه‌ رایگەیاندووه‌، “لە رۆژی 5ی حوزەیران، دادگای لێكۆڵینەوەی هەولێر بڕیاریدا ژمارەیەك سكاڵای مەدەنی كە لەلایەن وەزیری نەوتی حکومەتی فیدراڵەوە دژی كۆمپانیا نێودەوڵەتییەكانی نەوت و غاز (IOCs) كە لە هەرێمی كوردستان كاردەكەن، تۆمار كراون، دەبێت دوابخرێن”. لە 19ی ئایار، دادگای بازرگانی (الکرخ) لە بەغدا، لەسەر داوای وەزیری نەوتی حکومەتی فیدراڵ هەستا بە بانگهێشتکردنی (استدعا‌و) ئه‌و کۆمپانیا نێودەوڵەتیانه‌ی لە سنووری هەرێمی کوردستان […]

The post بڕیارێكى نوێ له‌باره‌ى كه‌يسى نه‌وتى هه‌رێم ده‌رچوو appeared first on SNN.