سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌‌ باڵيۆزى ڕۆمانيا ده‌كات

دوایین نوێکردنەوە 2022-06-06 00:00:00 - سەرچاوە: سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان

به‌يانيى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2022/6/6 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ به‌ڕێز ڕادو دۆبرێ باڵيۆزى تازه‌ى ڕۆمانيا له‌ عيراق كرد. له‌ ديدارێكدا سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى وێڕاى پيرۆزبايى بۆ ده‌ستبه‌كاربوونى، هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست و هه‌موو پشتگيرى و هاريكارييه‌كى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى نيشان دا، هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى كوردستانى بۆ پشتگيرى و هاريكارييه‌كانى ڕۆمانيا […]