سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان جه‌خت له‌ مافه‌كانى پێكهاته‌كان ده‌كاته‌وه‌

دوایین نوێکردنەوە 2022-06-06 00:00:00 - سەرچاوە: سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان

له‌ به‌ردوه‌اميى هه‌وڵه‌كانيدا بۆ لێكنزيككردنه‌وه‌ى بيروبۆچۆنى لايه‌نه‌ سياسييه‌كان و پێكهاته‌كان بۆ ئاماده‌سازى و به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنى داهاتووى هه‌رێمى كوردستان، نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2022/6/6 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ لايه‌نه‌ سياسييه‌كانى پێكهاته‌كان و په‌رله‌مانتا‌ران و نوێنه‌رانيان، كۆبووه‌وه‌. له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نوێنه‌رانى پێكهاته‌كان بيروبۆچوونى خۆيان ده‌رباره‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان و ياساى هه‌ڵبژاردن و پارێزگارى له‌ مافه‌كانيان خسته‌ ڕوو، هه‌روه‌ها […]