SNN ئه‌ندامێكى فراكسیۆنى یه‌كێتى له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ده‌ڵێت: سه‌رجه‌م فراكسیۆنه كوردییه‌كان كۆكین كه پێویسته پشكى كورد له پرۆژه‌یاساى ئاسایشى خۆراك جێگیر بكرێت. سروه محه‌مه‌د، ئه‌ندامى فراكسیۆنى سه‌وز له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له نوێترین چاوپێكه‌وتنى ته‌له‌فزیۆنیدا رایگه‌یاند، “ئێمه تێبینى زۆرمان له‌سه‌ر پرۆژه‌یاساى ئاسایشى خۆراك هه‌یه و به‌تایبه‌ت ئه‌و به‌شه‌ى كه پشكى هه‌رێمى تێدا جێگیر نه‌كراوه”. وتیشى: “له ده‌ره‌وه‌ى بابه‌تى هه‌رێم كه ئێمه زۆر بۆمانگرنگه له پرۆژه‌یاساكه‌دا كۆمه‌ڵێك مادده‌ى تێدایه بۆ ته‌رخانكردنى پاره گومانى گه‌نده‌ڵى زۆرى له‌سه‌ره بۆ نمونه نزیكه‌ى ترلیۆنێك دینار دانراوه بۆ چاككردنه‌وه‌ى بۆرى نه‌وت كه ئه‌مه هیچ بابه‌تێكى په‌یوه‌ندیدار نییه”. جێگیر نه‌كردنى پشكى هه‌رێمى كوردستان له پرۆژه‌یاساكه‌دا مشتومڕى […]
The post “فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان ده‌نگ به پرۆژه‌یاساى ئاسایشى خۆراك ناده‌ن” appeared first on SNN.