SNN-عەلی حەمە سەعید وابڕیارە كە سبەی چوارشەممە پەرلەمانی عێراق دانیشتنێكی تایبەت بكات لەبارەی دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای پاڵپشتی خێرای فریاگوزاری و ئاسایشی خۆراك، SNNیش ناوەڕۆكی پرۆژە یاساكە بڵاودەكاتەوە و ئەندامێكی پەرلەمانی عێراقیش لە فراكسیۆنی یەكێتی جەخت لەوەدەكاتەوە كە ئەو بڕگەومادانەی هیچ شایستەیەكی دارایییان تێدا دیاری نەكراوە بۆ هەرێمی كوردستان دەنگیان لەسەر نادەین. بەگوێرەی ئەو ڕەشنوسەی كە لە پەرلەمانی عێراقەوە دەست SNN كەوتووە پرۆژەیاسای پاڵپشتی خێرای فریاگوزاری و ئاسایشی خۆراك چەند مادە و برگەیەك لە خۆدگرێت كە بریتین لە: ماددەی یەكەم، وەزارەتی دارایی عێراقی پابەندكردووە بە دروستكردنی هەژمارێكی بانكی بەناوی (پشتیوانی ئاسایشی خۆراك) وپەرەپێدان و پارەداركردنە داراییەكان و كەمكردنەوەی هەژاری. ماددەی […]
The post زانیاری ورد لەسەر ناوەڕۆکی پرۆژەیاسای پاڵپشتی ئاسایشی خۆراک و خێرایی فریاگوزاری appeared first on SNN.