بافڵ جەلال تاڵەبانی لە بەغدا لەگەڵ قەیس خەزعەلی کۆبووەوە

دوا نوێکردنەوە: 2022-06-07 00:00:00 - سەرچاوە: snn

‎SNN بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیب ئەھلی حەق کۆبوونەوە. ‎لە کۆبوونەوەکەدا ھەڵسەنگاندن بۆ پرۆسەی سیاسی عێراق و پەکخستنی ھەنگاوەکانی پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق کرایەوە و جەخت لە خستنەگەڕی ھەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی دەرچەیەك كرایەوە لەپێناو پێكهێنانی حكومەتێكی خزمەتگوزار و بونیادنانی داهاتوویەكی سەقامگیر. ‎لە کۆبوونەوەکەدا بەردەوامیی گفتوگۆكان و هەوڵدان بۆ كاری پێكەوەیی جەختی لێكرایەوە بەشێوەیەك كە خزمەت بە پرۆسەی سیاسیی عێراق بكات.

The post بافڵ جەلال تاڵەبانی لە بەغدا لەگەڵ قەیس خەزعەلی کۆبووەوە appeared first on SNN.