لە ئێران شەمەندەفەرێک لە رێرەوی خۆی دەرچوو، 13 کەس گيانيان لەدەستدا

دوا نوێکردنەوە: 2022-06-08 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN بەرەبەيانی ئەمڕۆ چوارشەممە، شەمەندەفەری هێڵی مەشهەد-يەزد لە رێڕەوی خۆی دەرچوو بەهۆيەوە 13 کەس گيانيان لەدەستدا و 50 کەسيش برينداربوون. ميدياکانی ئێران بڵاويانکردەوە: 348 سەرنشين لە ناو شەمەندەفەرەکەدا بوون، بەپێی ئامارە سەرەتاييەکان 50 لەو سەرنشينانە برينداربوون. هەروەها، مەهدی وەلی پور، سەرۆکی دەستەی رزگارکردن و بەهاناوەچونی مانگی سوری ئێرانی رایگەیاند: “شەمەندەفەرەکە لە حەوت فارگۆن پێکهاتووە، بەهۆی پێکدادانی یەکێک لە فارگۆنەکان لەگەڵ ئۆتۆمبێلێکی “حەفارە” لە ئەنجامدا سێ فارگۆن لەسەر هێڵی خۆی لایانداوە و روداوەکەی لێکەوتوەتەوە”.

The post لە ئێران شەمەندەفەرێک لە رێرەوی خۆی دەرچوو، 13 کەس گيانيان لەدەستدا appeared first on SNN.