ژنە مەترسیدارەکەی داعش دواجار دان بە تاوانەکەیدا دەنێت

دوا نوێکردنەوە: 2022-06-08 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN ئەلیسۆن فلۆک ئەکێرن، خەڵکی ویلایەتی تێنسی ئەمریکایە و لە ناو داعشدا بە دایکی محەمەد ئەمریکی ناسرابوو، دواجار دانی بە چەند تاوانێکیدا و ئاشکرای کرد کە دامەزرێنەر و راهێنەری یەکەی سەربازی تایبەت بە ژنان بووە لە رێکخراوەکەدا. ئەو ژنە ئەمریکییە کە پێش ئەوەی بچێتە ناو رێکخراوە تووندڕەوەکانەوە مامۆستا بووە، لە ساڵی 2011 بۆ ماوەیەک لە لیبیا بووە و دواتر چووەتە سووریا. ئەلیسۆن ئاشکرای کردووە کە راهێنانی بەکارهێنانی چەک و پشتێنی خۆکوژی بە سەدان ژن کردووە و پلانیشی هەبووە کە لە دوای گەڕانەوەی بۆ ئەمریکا زانکۆیەک و مۆڵێک بکاتە ئامانج. لەئەگەری ساغبوونەوەی تۆمەتەکان بەسەریدا پێدەچێت زیاتر لە 20 ساڵ زیندانی بکرێت […]

The post ژنە مەترسیدارەکەی داعش دواجار دان بە تاوانەکەیدا دەنێت appeared first on SNN.