خەڵك – یەحیا جاف ئەمڕۆ چوارشەممە، پێشانگایەكی وێنەیی بە ناونیشانی (چاوەكانی هەڵەبجە) لە باخچەی پەیمانگای تەكنیكی پارێزگای هەڵەبجە كرایەوە و بڕیارە لە هەولێریش نمایش بكرێت. لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی لاوانی هەڵەبجە و بە هەماهەنگی ڕێكخراوی كوردستان فۆتۆ و بە هاوكاری پەیمانگای تەكنیكی هەڵەبجە پێشانگاكە كرایەوە و بڕیاریشە لە هەولێری پایتەخت سروشتی هەڵەبجە نیشان بدرێت. پێشانگاكە بۆ 12 فۆتۆگرافەری دیاری پارێزگای هەڵەبجە كرابویەوە كە خزمەتێكی بەرچاویان كردووە لە گەیاندنی دیمەنی سروشتی پارێزگای هەڵەبجە بە گەشتیاران و هاوڵاتیانی كوردستان، لە 20 وێنەشدا بەشێكی سروشتی هەڵەبجەیان نیشانی میوانانی پێشانگاكە دا. پێشڕەو مەهدی، كە ماوەی 10 ساڵە فۆتۆگرافەرە لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە، لە لێدوانێكدا […]
The post پێشانگای چاوەكانی هەڵەبجە كرایەوە appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.