پێگه‌یه‌كى ئێرانى: له‌ هێرشه‌كه‌ى شه‌وى رابردوودا به‌رپرسێكى مۆساد كوژراوه‌

دوایین نوێکردنەوە 2022-06-09 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN به‌یانى ئه‌مڕۆ پێگه‌ى فارس نیوزى ئێرانى بڵاویكرده‌وه‌، “له‌ هێرشه‌كه‌ى شه‌وى رابردووى هه‌ولێردا به‌رپرسێكى ئاژانسى هه‌واڵگرى ئیسرائیل به‌ناوى ئایلاك رون كوژراوه‌”. پێگه‌ى فارس نیوز له‌ هه‌واڵه‌كه‌یدا له‌سه‌ر زارى سه‌رچاوه‌كانییه‌وه‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، “شه‌وى رابردوو هێرشكراوه‌ته‌ سه‌ر كونسوڵیه‌ى ئه‌مریكا له‌ هه‌ولێر له‌ڕێگه‌ى فڕۆكه‌ى بێفڕۆكه‌وانه‌وه‌ و هاوكات چه‌ند ئۆتۆمبێلێك كراونه‌ته‌ ئامانج له‌سه‌ر رێگای هه‌ولێر، دواى چه‌ند كاتژمێرێك چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى به‌ریتانى و عه‌ره‌بى بڵاویانكرده‌وه‌ كه‌ تیمێكى هه‌واڵگرى ئیسرائیل له‌ناو یه‌كێك له‌و ئۆتۆمبێلانه‌دابوون كه‌ كراونه‌ته‌ ئامانج”. به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى كه‌ پێگه‌كه‌ بڵاویكردوونه‌ته‌وه‌، “به‌رپرسێكى پێشكه‌وتووى مۆساد كه‌ به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شى تیرۆرى ئه‌و دامه‌زراوه‌ هه‌واڵگیرییه‌ بووه‌ به‌ناوى ئایلاك روون له‌ هێرشه‌كه‌دا كوژراوه‌”. شه‌وى رابردوو زنجیره‌یه‌ك هێرش له‌ڕێگه‌ى فڕۆكه‌ى بێ […]

The post پێگه‌یه‌كى ئێرانى: له‌ هێرشه‌كه‌ى شه‌وى رابردوودا به‌رپرسێكى مۆساد كوژراوه‌ appeared first on SNN.