سەدر هەڕەشەی کشانەوە لە پەرلەمان دەکات

دوایین نوێکردنەوە 2022-06-09 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN رێبەری رەوتی سەدر لە چوارچێوەی پێشەکەشکردنی وتارێکیدا داوای لە سەرجەم پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی رەوتی سەدر کرد دەستلەکارکێشانەوەی خۆیان بنوسن و ئامادەی بکەن و هەرکاتێک داوای لێکردن پێشکەشی سەرۆکایەتی پەرلەمان بکەن. ئەمڕۆ پێنجشەممە، موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر لەبارەی چەقبەستوویی سیاسی لە عێراق وتارێکی پێشکەشکرد و تیایدا ئاماژەی بەوەکرد بەهیچ شێوەیەک بەشداری ناکەن لە پێکهێنانی حکومەتی سازان و گەندەڵ و لایەنداری بۆ دەوڵەتانی هەرێم. وتيشی “گرنگی بە دەسەڵات و سياسەت نادەم، تەنيا داوای ئاشکراکردنی گەندەڵيم کردووە”. دەشڵێت “پەرلەمانتارانی سەدر ئامادەی دەستلەکارکیشانەوەن، چاکسازی لە وڵات بە حکومەتی زۆرينەی نيشتيمانی دەکرێت”.

The post سەدر هەڕەشەی کشانەوە لە پەرلەمان دەکات appeared first on SNN.