كەشناسی هەرێم ؛ بەهۆی زیادبوونی خێرایی با ڕاگەیەنراوێك بڵاودەكاتەوە

دوا نوێکردنەوە: 2022-06-09 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك – بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی زیادبوونی خێرایی با، كە بوەتە هۆی بەرزبوونەوەی تەپ تۆز لە ناوچەكانی كەركوك گەرمیان و هەولێر وە بە ڕێژەیەكی كەمیش سلێمانی مەودای بینین كەمبۆتەوە. بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویكردەوە، لەئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە 9ی حوزەیرانی 2022 خێرایی با زیادیكردووە، بوەتە هۆی بەرزبوونەوەی تەپ تۆز لە ناوچەكانی كەركوك گەرمیان و هەولێر و بەڕێژەیەكی كەمیش سلێمانی. ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە مەودای بینین كەمبۆتەوە بۆ (كەركوك 4 كم و گەرمیان 5 كم و هەولێر 7كم و سلێمانی 9 كم) وە پێشبینیش دەكرێت، ئەم تەپ تۆزە بەردەوام بێت تا شەو پاشان كاریگەریەكی لاواز دەبێت.  

The post كەشناسی هەرێم ؛ بەهۆی زیادبوونی خێرایی با ڕاگەیەنراوێك بڵاودەكاتەوە appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.