كەشناسی؛ شەپۆلێكی چڕی خۆڵبارین ڕوو لە هەرێم دەكاتەوە

دوا نوێکردنەوە: 2022-06-11 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك – شارەزایەكی بواری كەشناسی لە هەرێم ڕایدەگەیەنێت ، شەپۆلێكی چڕی خۆڵبارین ڕوو لە ناوچەكانی ناوەراستی عێراق دەكاتەوە و كاریگەری لەسەر هەرێمی كوردستان دەبێت ، ماوەی دوو ڕۆژ دەخایەنێت. ئاراس جەبار، شارەزای بواری كەشناسی لەهەرێم بە (خەڵك)ی رایگەیاند، بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە 13/6/2022، لە ئەنجامی نزیكبوونەوەی بارستە هەوایەكی فێنك، لە بیابانەكانی سنووری نێوان عێراق و سوریا خێرایی با لەو ناوچانەدا بەرێژەیەكی بەرچاو چالاك دەبێتەوە و شەپۆلێكی چڕی خۆڵبارین ڕوو لەناوچەكانی ناوەراستی عێراق دەكاتەوە. وتیشی ،”كاریگەری ئەو خۆڵبارینە لەسەر ھەرێمی كوردستانیش دەبێت بەرێژەیەكی مامناوەند و لەناوچەكانی سنوری پارێزگای كەركووك و ئیدارەی گەرمیان كاریگەری خۆڵبارینەكە زیاتر دەبێت بەڕاورد بەناوچەكانی دیكەی هەرێمی كوردستان. ئاماژەی […]

The post كەشناسی؛ شەپۆلێكی چڕی خۆڵبارین ڕوو لە هەرێم دەكاتەوە appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.