بەنزینە 690 دینارییەكە بۆ سلێمانی ڕاگیراوە لە هەولێر بەردەوامە

دوایین نوێکردنەوە 2022-06-11 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN-عەلی حەمەسەعید هەرچەندە وابڕیاربوو كە دابەشكردنی بەنزینی 690 دیناری لە سلێمانی بەردەوامی هەبێت و بڕێكی زیاتر لەو بەنزینە بێتە سنورەكەوە، بەڵام تەنها یەك ڕۆژ بەنزین دابەشكرا و ماوەی دوو ڕۆژە هیچ بڕە بەنزینێك ڕەوانەی پارێزگای سلێمانی نەكراوە، لایەنە پەیوەندیدارەكانیش سەرەڕای ئەوەی هۆكاری ڕاگرتنی بەنزینەكە نازانن ئاماژە بەوەشدەكەن كە ناردنی ئەو بەنزینە گرفتی كەمی بەنزین لە سنوری پارێزگای سلێمانی چارەسەر ناكات ئەگەر حكومەت مەبەستی بێت دەتوانێت چارەسەری كەمی بەنزین بكات. بەگوێرەی زانیارییەكانی SNN لە پێش جەژنی رەمەزانەوە ناردنی بەنزینی 690دیناری بۆ پارێزگای سلێمانی و پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆكانی گەرمیان و ڕاپەڕین ڕاگیراوە، ئەوەش بە بیانووی ئەوەی گوایە ئەو پاڵاوگەیەی پشكی […]

The post بەنزینە 690 دینارییەكە بۆ سلێمانی ڕاگیراوە لە هەولێر بەردەوامە appeared first on SNN.