ژووری بازرگانی سلێمانی بە چالاكترین ژوور لەسەر ئاستی عێراق هەڵدەبژێردرێت

دوا نوێکردنەوە: 2022-06-12 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN-عەلی حەمە سەعید سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ئاشكرایكرد كە ڕۆژی چوارشەممەی ئەم هەفتەیە سەرجەم ژووری بازرگانییەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان لەشاری سلێمانی كۆدەبنەوە و لە مەراسیمێكی تایبەتدا بڕوانامەی ڕێزلێنان دەدرێتە ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی وەك چالاكترین ژوری بازرگانی لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی كوردستان، ئەوەش بۆیەكەمجارە بڕوانامەیەكی لەوجۆرە بدرێتە ژورە بازرگانییەكان.   سیروان محەمەد، سەرۆكی ژووری بازرگانی‌ و پیشەسازی سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: بڕیاردراوە ڕۆژی چوارشەممە 15/6/2022 كۆبوونەوەی ئەمجارەی یەكێتی ژوورە بازرگانییەكانی عیراق لەشاری سلێمانی ساز بكرێت  لە ئێستادا ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی سلێمانی ئامادەكاری دەكات بۆ بەڕێوەچوونی كۆنگرەكە و میوانداری كردنی وەفدی ژوورە بازرگانییەكانی عیراق‌ و هەرێمی […]

The post ژووری بازرگانی سلێمانی بە چالاكترین ژوور لەسەر ئاستی عێراق هەڵدەبژێردرێت appeared first on SNN.