قوباد تاڵه‌بانى به‌ ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندى به‌ خێزانى تارقى به‌قاڵه‌وه‌ كرد

دوایین نوێکردنەوە 2022-06-13 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌ ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندیى كرد به‌ خێزانى تارقى به‌قاڵه‌وه‌. ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ نوێنه‌رى نووسینگەی تایبەتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان سەردانی کەسوکاری تاریقی بەقاڵیان لە سلێمانی کرد و هه‌ر له‌ چوارچێوه‌ى ئه‌و سه‌ردانه‌شدا جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم به‌ په‌یوه‌ندى ته‌له‌فۆنى له‌و خێزانه‌ى پرسى. دوای ئەوەی ئەمڕۆ لەناو دادگای سلێمانی چەند کارمەندێک لە ھێزەکانی پۆلیس ھەڵسوکەوتی نەشیاویان لەگەڵ چەند ھاوڵاتیاییەک کرد و دواتر قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، “لە دوای ئاگاداربوون لە رووداوەکە و بینینی تۆماری ڤیدیۆیی رووداوەکە، ھێزە ئەمنییەکان دەستبەجێ ھەموو سەرپێچیکارانی دەستگیر کرد و رووبەڕووی […]

The post قوباد تاڵه‌بانى به‌ ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندى به‌ خێزانى تارقى به‌قاڵه‌وه‌ كرد appeared first on SNN.