خەندان-
ئەمڕۆ، هێزەكانی پێشمەرگە بە سەرپەرشتی هاوپەیمانان، له بنكه‌ی مه‌شقی پیاده‌ی كه‌ركوك نمایشێكی سه‌ربازی ئه‌نجامدا.
بەگوێرەی راگەیەندراوێكی وەزارەتی پێشمەرگە،"له درێژه‌ی مه‌شق و راهێنانه به‌رده‌وامه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه كه به سه‌رپه‌رشتی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان ئه‌نجامده‌درێت، له بنكه‌ی مه‌شقی پیاده‌ی كه‌ركوك به ئاماده‌بونی فه‌رمانده و جێگری فه‌رمانده‌ی بنكه و كاپتن ماكس نوێنه‌ری هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان و ژماره‌یه‌ك له ئه‌فسه‌رانی بنكه‌كه، نمایشێكی سه‌ربازی بۆ فه‌وجی (یه‌ك) ی لیوای (شه‌ش) ی پیاده‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به‌ڕێوه‌چو."
لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە كە لەو نمایشەدا چه‌ندین جۆر له راهێنان و مه‌شقه سه‌ربازییه‌كانی تیادا ئه‌نجامدراوە.