زاخۆ سه‌ركه‌وت و هه‌ولێر ماڵئاوایی كرد

دوایین نوێکردنەوە 2022-06-13 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

  خه‌ڵك له‌ قۆناغى چاره‌كى كۆتایی جامى عێراق بۆ تۆپى پێ، یانه‌ى هه‌ولێر ماڵئاوایی كردو زاخۆش ده‌بێته‌ نوێنه‌رى یانه‌ كوردیه‌كان له‌ قۆناغى نیوه‌ى كۆتایی جامه‌كه‌ . ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ له‌سه‌ر یاریگه‌ى خۆى زاخۆ میواندارى مه‌سافى جنوبى كردو یانه‌ كوردیه‌كه‌ به‌ دوو گۆڵى بێوه‌ڵام یارییه‌كه‌ى برده‌وه‌ . له‌ هه‌مان قۆناغ له‌ده‌ره‌وه‌ى یاریگه‌ى خۆى هه‌ولێر بووه‌ میوانى كه‌رخ و یانه‌ى میواندار توانى به‌ لێدانى یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ له‌ هه‌ولێر بباته‌وه‌و پلیتێكى قۆناغى نیوه‌ى كۆتایی ده‌سته‌به‌ر بكات .

The post زاخۆ سه‌ركه‌وت و هه‌ولێر ماڵئاوایی كرد appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.