لە سلێمانی نەخۆشخانەیەکی دیکەی تایبەت بە سکچون و رشانەوە دەکرێتەوە

دوا نوێکردنەوە: 2022-06-15 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN-عەلی حەمە سەعید حاڵەتەكانی تووشبوون بە سكچوون و ڕشانەوە لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە بەردەوامی هەیە و بەهۆی زۆربوونی حاڵەتەكانی تووشبوون بەو نەخۆشییە لە سلێمانی لە سبەیەوە نەخۆشخانیەكی دیكەی دەكرێتەوە كە تایبەت بەپێدانی چارەسەری پێویست بە تووشبووانی سكچوون و ڕشانەوە، هاوكات لە پارێزگای هەڵەبجەش هۆشداری دەدێت و نەخۆشخانەی تووشبووانی كۆرۆنا دەكرێتە شۆنی چارەسەری تووشبووانی سكچوون و ڕشانەوە. د.ئازاد مستەفا، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: زۆربوونی حاڵەتەكانی تووشبوون بە پەتای سكچون و ڕشانەوە و هەروەها زۆری ئەو نەخۆشانەی كە لە سەردانی نەخۆشخانەكان دەكەن بەتایبەت نەخۆشخانەی فریاكەوتنی فێركاری كە كورسییەكانی پڕبووە، بۆیە بە ناچاری نەخۆشخانەی وەفا تایبەت بە تووشبووانی […]

The post لە سلێمانی نەخۆشخانەیەکی دیکەی تایبەت بە سکچون و رشانەوە دەکرێتەوە appeared first on SNN.