دوو پرۆژەی ئاو لە هەڵەبجە و سلێمانی جێبەجێدەكرێن

دوایین نوێکردنەوە 2022-06-15 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- كۆتایی ئەم مانگە بە بەهای 6 ملیۆن و 700 هەزار دۆلار دوو پرۆژەی ئاو لە سلێمانی و هەڵەبجە تەواو دەبن. وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار رایگەیاند، بە بەهای نزیكەی 6 ملیۆن و 700 هەزار دۆلار دوو پرۆژەی ئاو لە سلێمانی و هەڵەبجە جێبەجێ دەكرێن كە گرفتی ئاو لە بەشێكی زۆری ئەو دوو شارەدا چارەسەر دەكەن و لە كۆتایی ئەم مانگەشدا پرۆژەكان بە فەرمی دەكرێنەوە. ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، سەبارەت بەو دوو پرۆژەیە، دەڵێت: پرۆژەكەی سلێمانی بریتییە لە ڕاكێشانی بۆریی 600ملم لەنێوان تاسلوجە تاوەكوو خەزانی سەرەكیی ئاو لە سەنتەری شاری سلێمانی لە نزیك […]

The post دوو پرۆژەی ئاو لە هەڵەبجە و سلێمانی جێبەجێدەكرێن appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.