تەقینەوەی میزەڵان کوژرانی 8 کەسی لێکەوتەوە

دوا نوێکردنەوە: 2022-06-15 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN بە هۆی تەقینەوەی میزەڵان هێلیۆم لە ئاهەنگێکی لەدایکبوون لە ریستۆرانتێکدا 8 کەس گیانیان لەدەستدا. بەپێی هەواڵی میدیاکانی ئێران لە ئەنجامی تەقینەوەیەک لە ئاهەنگێکی لەدایکبوون لە نزیک تاران هەشت کەس گیانیان لەدەستداوە. لەوبارەوە موجتەبا خالیدی وتەبێژی فریاگوزاری خێرای تاران رایگەیاند: لە خواردنگەیەک لە قەزای شەهریاری سەر بە تاران لەکاتی بەڕێوەچوونی ئاهەنگێکی لەدایکبوون میزەڵانی هیلیۆم تەقیوەتەوە و بە هۆیەوە ئاگرکەوتنەوە روویداوە. باسی لەوەشکردووە: لە ئەنجامدا سێ منداڵ، سێ ژن و دوو پیاو گیانیان لەدەستداوە.

The post تەقینەوەی میزەڵان کوژرانی 8 کەسی لێکەوتەوە appeared first on SNN.