SNN بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ماڵی مام جەلال لە بەغدا پێشوازیکرد لە قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی عەسائیب ئەھلی حەق. لە دیدارێکدا دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و خالید شوانی و رزگار حەمە، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی ئامادەبوون. بیروڕا لەبارەی دۆخی گشتیی عیراق و یەکخستنی ھەوڵەکان بۆ پێکھێنانی حکومەتی نوێ ئاڵوگۆڕكرا و جەخت لە چارەسەرکردنی کێشەکان و چڕکردنەوەی ھەوڵەکان كرایەوە بۆ زاڵبوون بەسەر ئاستەنگەکان و گەیشتن بە رێککەوتنێكی نیشتمانی لەسەر بنەمای ھاوبەشیی راستەقینە کە چوارچێوەکەی دەستوور و بەرژەوەندی گشتی بێت. ھەر لە دیدارەکەدا بانگهێشتی ھەموو ھێز و لایەنە سیاسییەکان کرا بۆ کۆبوونەوەیەكی نیشتمانی و چارەسەرکردنی کێشەکان […]
The post بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ قەيس خەز عەلی کۆبووەوە appeared first on SNN.