باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی په‌یمان به‌رزنجی ده‌کات

دوایین نوێکردنەوە 2020-03-22 00:00:00 - سەرچاوە: kdp

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان 

به‌ڕێزان، خانه‌واده‌ی په‌یمان به‌رزنجی

به‌دڵگرانییه‌کی زۆره‌وه هه‌واڵی کۆچی دوایی خاتوو(په‌یمان به‌رزنجی) یه‌کێک له‌ چالاکوان و نیشتمانپه‌روه‌ر له‌ تاراوگه‌مان پێگه‌یشت.

سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌که‌تان ده‌که‌ین و هاوخه‌می بۆ ئێوه‌ و دۆست و هه‌ڤاڵانی راده‌گه‌یه‌نین.

خودای گه‌وره‌ دڵنه‌وای و ئارامیتان پێببه‌خشێت و خوالێخۆشبوو به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی شاد بکات.

انا للە وانا الیە راجعون

 

باره‌گای بارزانی

٢٢ـی۳ـی۲۰۲۰