سه‌رۆكى یه‌كێتى له‌گه‌ڵ ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی بابلیون كۆبووه‌وه‌

دوا نوێکردنەوە: 2022-06-15 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ماڵی مام لە بەغدا پێشوازیکرد لە رەییان کلدانی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی بابلیون. لە دیدارەکەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی تیشکی خستەسەر دوایین گۆڕانکاری و هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق و رایگەیاند، ئەگەر بمانەوێت حکومەتێکی بەهێز بونیادبنێین و سیادەی وڵات بپارێزین، ئەوا پێویستە هەموو نەتەوە، پێکهاتە و مەزهەبییەکان لەبەرچاو بگیرێن و رۆڵیان هەبێت لە حکومەتی داهاتووی عیراقدا، تایبەتمەندی عیراق بەو شێوەیەیە و دەبێت رێز لە هەموولایەک بگیرێت. لەبارەی چارەسەرکردنی کێشەکان و دەربازکردنی عیراق لەو دۆخە نەخوازراوەی تێیکەوتووە سەرۆک بافڵ رایگەیاند، ئێمە لە سەرەتاوە لەگەڵ سازان و لێکتێگەیشتن بووین و بڕوامان بە زمانی گفتوگۆ […]

The post سه‌رۆكى یه‌كێتى له‌گه‌ڵ ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی بابلیون كۆبووه‌وه‌ appeared first on SNN.