SNN ئه‌مڕۆ یەک ملیۆن و 200 هەزار لیتر له بەنزینە 800 دینارییەکە دەگاتە سلێمانی و ده‌ستبه دابه‌شكردنى ده‌كرێت. سەرکۆ ئازاد گەڵاڵی، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان له فراكسیۆنى یه‌كێتى له په‌ڕه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك نووسیویه‌تى،”بڕی زیاتر لە یەک ملیون و دوو سەد لیتری بەنزینی 800 دیناری بۆ سلێمانی هەڵەبجە و راپەڕین و گەرمیان دابینکرا. دوای ئەوەی دڵنیایماندا بە هاووڵاتییانی خۆشەویست کە وەک پارێزگای هەولێر و دهۆک دابیندەکرێت، بە خۆشحاڵیەوە ئێستا لە لایەن تیمی یەکێتی لە حکومەت پێیان راگەیاندم، ئەمڕۆ پرۆسەی دابەشکردنی بەنزین لە سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و ڕاپەڕین دەستپێدەکات”. نوێده‌كرێته‌وه….
The post ئه‌مڕۆ به‌نزینه 800 دینارییه‌كه ده‌گاته سلێمانى appeared first on SNN.